٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی باڵای هەرێم سەردانی کونسووڵگەری تورکیای کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  شاندێکی باڵای هەرێم سەردانی کوسنووڵگەری تورکیای لە هەولێر کرد و، دووپاتیان کردەوە کە شکستى کودەتاچییەکان ئیڕادەى گەل و حکوومەتى تورکیا پتەوتر دەکات بۆ دیموکراسى و پێکەوە ژیان و دووبارە ژیاندنەوەى پرۆسەى ئاشتى؛ هەرێمی كوردستان خوازیاری سەقامگیری و ئاشتییە لە کۆمارى توركیا و تەواوى ناوچەكەدا. 

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتى 16/7/2016  بە نوێنەرایەتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکوومەتى هەرێم، بە مەبەستى گەیاندنى پەیامى پشتگیرى بۆ گەلى تورکیا، د. فواد حسین سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکوومەت، سەردانى کونسووڵگەرى گشتبى کۆمارى تورکیایان لە هەولێر کرد و لەلایەن سەرکان کیرمانلى ئۆغلۆ کونسوەڵى گشتىی بە وەکالەت پێشوازیان لێ کرا.

شاندى هەرێمى کوردستان بەناوى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و گەل و حکوومەتى هەرێم خۆشحاڵی  خۆیان بە سەرکەوتنى ئیڕادەى گەل و شکستخواردنى گروپێکى سەربازى دەربڕى کە دەیانویست لە رێگەى کودەتاى سەربازى حوکمڕانى بگرنە دەست و تەواوى پرەنسیپەکانى دیموکراسى و دامەزراوە شەرعییەکانى ئەو وڵاتەو ویستى هاوڵاتیان پێشێل بکەن.

شاندى هەرێم دووپاتیان کردەوە کە شکستى کودەتاچیەکان ئیڕادەى گەل و حکوومەتى تورکیا پتەوتر دەکات بۆ دیموکراسى و پێکەوە ژیان و دووبارە ژیاندنەوەى پرۆسەى ئاشتى؛ هەرێمی كوردستان خوازیاری سەقامگیری و ئاشتییە لە کۆمارى توركیا و تەواوى ناوچەكەدا. 

لە بەرانبەردا سەرکان کیرمانلى ئۆغلو سوپاسى هەڵوێستى جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکوومەتى هەرێم و گەلى کوردستانى کرد و پوختەیەکى دەربارەى بارودۆخەکە پێشکەش کرد لەگەڵ جەخت کردنەوە لە ئارامى و سەقامگیرى تورکیا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار