٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەمید ئەفەندی: پێشمەرگە بووەتە هێزێکی جیهانی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دوای ئەوەی حەفتەی رابرد لەشاری ھەولێردا بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و شاندی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، پرۆتۆکۆڵێکی سەربازی لە نێوان ھەولێر و واشنتندا واژۆ کرا، فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لەمبارەیەوە دەڵێ،  لەئێستادا ئەمەریکا و وڵاتان وەک دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ ھەرێم دەکەن و جگە لەوەیش ھێزی پێشمەرگە بووەتە ھێزێکی جیھانی.

وەزیرێ پێشووی  پێشمەرگە وفەرماندەی ئێستای ھێزی پێشمەرگە (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند"پێوەندی نێوان ھەرێم و ئەمەریکا زۆر بەھێزە و ئەو ھاوکاریانەی لەلایەن وڵاتانیش بۆ ھێزی پێشمەرگە دەکرێ، هەر ھاوپەیمانی ئەمەریکان، لەبەر ئەوەی ھێزی پێشمەرگە شەڕی داعش دەکات و ئێستا دوژمنی ئێمە دوژمنی ئەمەریکا و هاوپەیمانانیشە.

(حەمید ئەفەندی) گوتیشی، لەئێستادا ئەمەریکا و وڵاتان وەکو ھێزێکی جیھانی تەماشای ھێزی پێشمەرگە دەکەن، بۆیە لەئێستادا ھەرێمی کوردستان راستە دەوڵەت نییە، بەڵام وەکو دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ، نموونەیش ئەو پرۆتۆکۆڵەی حەفتەی رابرد لەنێوان ھەرێم وئەمەریکا ئیمزا کرا.

ئەو فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە ئەوەشی گوت، ئەو ھاوکاری و گرنگیدانەی وڵاتان بەھێزی پێشمەرگە زیاتر پێشمەرگە ھاندەدات شەڕی داعش بکات و ورەی پێشمەرگە لەبەرکانی شەڕدا بەرز دەکاتەوە .

(ئەفەندی) جەختیشی کردەوە، ھێزی پێشمەرگە ھەمیشە سەرکەوتوو بووە و دوژمنی داعش تێکشکاندووە، بۆیە وڵاتان بەوشێوەیە بەردەوام ھاوکاریان دەکەن و گرینگی پێ دەدەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار