ئەمەریكا وەك دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی سەركردایەتیی حزبی سۆسیالدیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، پرۆتۆكۆڵی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەمریكا، زۆر گرنگە و ئەمریكا وەك دەوڵەتێک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات، چونكە ئەو ڕێككەوتن و پرۆتۆكۆڵانە تەنیا لەگەڵ لە نێوان وڵاتان دەكرێن، بۆیە هەنگاوێكی زۆر گەورەیە و دەستكەوتێكی زۆر گەورەیە بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان.
(موسڵیح ڕەجەب) ئەندامی سەركردایەتی حزبی سۆسیالدیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پرۆتۆكۆڵەکەی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا، زۆر گرنگە و ئەمریكا وەك دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات، چونكە ئەو ڕێككەوتن و پرۆتۆكۆڵانە تەنیا لە نێوان دەوڵەتاندا دەكرێ، بۆیە هەنگاوێكی زۆر گەورەیە و دەستكەوتێكی زۆر گەورەیە بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان؛ جا جێگەی شانازی و خۆشحاڵییە كە ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگی بە هەرێمی كوردستان دەدات، چونكە هەرێمی كوردستان تاكە هێزە لەسەر زەمین تیرۆریستان بەرەودواوە دەبات و خاكی كوردستان و عێراق ڕزگار دەكات."
گوتیشی: "گومانی تێدا نییە ئەو ڕێككەوتنەی كراوە دەستكەوتە بۆ هەموو گەلی كورد؛ بۆ هەموو لایەنە سیاسییەكان؛ ئەمرۆ ڕۆژی یەكگرتنی لایەنە سیاسییەكانە، بۆ ئەوەی ئەو دەستكەوتانە بپارێزین و هەوڵ بۆ دەستكەوتنی زیاتر بدەین، ئەویش سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردییە؛ جا ئەگەر یەكگرتوو نەبین زۆربەی دەستكەوتەكانمان لە کیس دەچێ؛ ئەمڕۆ ڕۆژی ئەوەیە هەموومان پێكەوە پشتی سەرۆكی هەرێم و حكوومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگە بگرین. ئەو پرۆتۆكۆڵە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان."
ڕابین شێروانی




