٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێمینکی: لە توركیا سەلمێندرا كە ئیرادەی گەل بڕیاردەرە

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.info- شەوی 15/7/2016 چەند ئەفسەرێكی پایەبەرزی وڵاتی توركیا كودەتایان کرد، بەڵام هەر چەند سەعاتێکی نەبرد گەلانی ئەو وڵاتە بە هۆشیارییەوە ڕژانە سەر جادە و یەكدەنگ و یەكهەڵوێست شكستیان بە كودەتایەكە هێنا و سەركەوتنی شەرعیەت و ئیرادەی گەلیان ڕاگەیاند.

 دەربارەی پووچەڵکردنەوەی کودەتاکەی تورکیا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د. جەعفەر ئێمینکی دەڵێ، ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان ئەم سەركەوتنە بە سەركەوتنی ڕێڕەوی دیموكراسی و پاراستنی شەرعیەت و ئاشتی و ئارامیی ناوچەكە دەزانین و شكستهێنان بەو كودەتایە ئەو ڕاستییە دووپات دەكاتەوە كە تەنها ئیرادەی گەل بڕیاردەرە."

 ئاماژەیشی دا کە، گەلی كوردستان وەك گەلێكی دیموكرات بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانێتە سەركەوتنی دەنگی ئازاد و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و هەر هەوڵێكی تێكدانی ڕەوشی ئاسایی ژیانی هاووڵاتیانی ناوچەكە ڕەت دەكاتەوە.

 ئێمینکی لەکۆتاییدا گوتی، هیواخوازین هەمیشە پرەنسیپی دیموكراسی بكرێتە بنەما بۆ چارەكردنی هەموو كێشەكان و زامنكردنی مافەكانی گشت پێكهاتەكان و ڕێز لە ئیرادەی گەل بگیرێت و پەند و وانەش لە سەرنەگرتنی ڕێگا ناشەرعییەكان وەربگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار