نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵین بە سەركەوتنەوەی شەرعیەت و ئیرادەی گەلی توركیا

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوهزیرانى هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی سەرنەكەوتنی هەوڵی كودەتای گرووپێكی سوپای توركیا بۆ دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا، پیرۆزبایی لە سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران و گەلی توركیا كرد و خۆشحاڵیی خۆی بە سەركەوتنی ئیرادەی گەل بەسەر هەوڵی كودەتاكردندا ڕاگەیاند.
ئەمەش دەقی پەیامهكهیه:
خۆشحاڵین بە سەركەوتنی ئیرادەی گەلی توركیا بەسەر هەوڵی گرووپێكی سەبازیی دژ بە شەرعیەت و ئیرادەی گەل و لەو باوەڕەداین شكستخواردنی ئەو هەوڵە، دەسەڵات و حكوومەت و ئیرادەی گەلی توركیا بەهێزتر دەكات و هەروەها ڕێگەی كودەتای سەربازی لە توركیا دادهخات.
بەو بۆنهیەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزان ڕهجهب تەییب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار و بینالی یلدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا و هەموو لایەنەكان و گەلی توركیا دەكەین كە پێكەوە ئەو هەوڵەیان شكست پێهێنا.
یەكدەنگیی لایەنەكان و كەسایەتییەكانی توركیا توانی شەرعیەتى دەسەڵات و توركیا و ناوچەكەش لە ئاڵۆزییەكی گەورە بپارێزێت. گەلی توركیا بە خوێن و قارەمانیهتی، شەرعیەتی لە توركیا پاراست. لەو باوەڕەداین ئەوە نموونەیەكی تازە و گەورەیە لە هوشیاریی گەلی توركیادا. هەروەها ئەو هوشیاریەی گەلان، ناوچەكەمان بەرەو ئارامی و دیالۆگ و بنبڕكردنی تیرۆر و ئاڵۆزی دەبات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
16- 7 - 2016




