ھێزی پێشمەرگە چوار خۆکوژی داعشی لە تەلەعفەر کوشتن

تەلەعفەر-KDP.info- بەرپرسێكی ناوچەكه دهڵێ، چوار تیرۆریستی داعش ویستیان دزە بکەنە ناو ھێزی پێشمەرگەوه و خۆیان بتەقێنەوە، بەڵام سێیان لەلایەن ھێزی پێشمەرگە کوژران و ئەوەی دیکەیش خۆی تەقاندەوە، بەبێ ئەوەی ھیچ زیانی ھەبێت.
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە تەلەعفەر (حەسەن خەلۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، " ئەمڕۆ ههینی، لە گوندی دبێشیە لە سنووری قەزای تەلەعفەر چوار خۆکوژی داعشان ویستیان دزە بکەنە ناو سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەوه و خۆیان بتەقێنەوە، بەڵام لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوه رێگرییان لێکرا و سێیان کوژران و یەکێکیش خۆی تەقاندەوە.''
گوتیشی، ئەوەی خۆی تەقاندەوە لە دووریی ھێزی پێشمەرگەوه بووە و ھیچ زیانێکی بەھێزی پێشمەرگە نەگەیاندووە.
بڵند ئیبراھیم




