قایمقامی شنگال چەن داواكارییەکی به شاندەکەی UN دا

|
هه‌ولێر-KDP.info- "قایمقامی قه‌زای شنگال دەڵێت، ئه‌مڕۆ چەن داواکارییەکیان داوە بەو شاندەی یونامی هە هاتبوون بۆ شنگال؛ نامه‌یه‌كی خه‌ڵكی شنگالیشیان پێیان داوه تا بیگه‌یێنن به بان كی مون سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
(مه‌حما خه‌لیل)، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شاندێكی یونامی UNHCR و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی قه‌زای شنگالیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئیداره و خه‌ڵكی شنگال ببین و گوێیان له داواكاری خه‌ڵكی بێت و بارو‌دۆخی ئاواره‌كانی شنگال ببینن."
(مه‌حما خه‌لیل) گوتیشی: " نامه‌ی ئێمه بۆ ئه‌و شاندەکە ڕوون بوو؛ داواكانی خۆمان به شانده‌كه دا كه پشتگیریمان بكه‌ن له به‌جینوسایدناساندنی قڕکرانەکەی شنگال و گۆڕه به‌كۆمه‌له‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و كۆنفرانسێك ساز بكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال وقه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وانیش پشتگیری داواكانی ئێمه بوون له جینوساید و گۆڕه‌به‌كۆمه‌له‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و كۆنفرانسی ئاوه‌ادنكردنه‌وه‌ی شنگال و پاڵپشتیه‌ك هه‌بێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال و هه‌روه‌ها پاڵپشتیمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شنگال ببێته پارێزگا؛دواشمان له‌شانده‌كه كرد فشارێك بخه‌نه سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه نایاساییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عیراق هاتوون پشتگیریان نه‌كه‌ن و ڕه‌وشی خه‌لكی خراپ نه‌كه‌ن.
قایمقامی قه‌زای شنگال ده‌یشڵێت: "گوتیان هاوكاری ئاواره‌كان ده‌كه‌ن گوتمان هه‌ر شتێك مان بۆ بكه‌ن سوپاستان ده‌كه‌ین، به‌ڵام به هاوكاری كردنی ئاواره‌كان ته‌نها شنگال ئاوه‌دان نابێت و نامه‌یه‌كمان دا به شانده‌كه كه داواكاری خه‌لكی شنگاله بۆئه‌وه‌ی بیگه‌ینن به(بان كی مون) سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان."
ئاماژه‌یشی دا: "پێشتریش UNDP به‌ڵێنیان به ئێمه داوه كه پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با كه بۆ كاره‌كانی بوودجه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كه‌ن و هێڵێكی كاره‌با له به‌نداوی مووسڵەوە بۆ عه‌وینات تا ده‌گاته ناحیه‌ی سنوونێ و قه‌زای شنگال ڕاده‌كێشن؛ بۆیه به‌و شانده‌کەی ئه‌مڕوشمان گوت كه سپاسی هاتنیان ده‌كه‌ین به‌ڵام نامانه‌وێت ته‌نها هاتن بێت به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت كرداریشی له‌گه‌ڵ بێت و كارێکمان بۆ بكه‌ن."
نەشوان بەرزنجی |




