٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە ٢٤١هەزار تۆن گەنم لە سنووری دهۆك وەرگیراوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی گەنم و جۆ لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ٢٤١ هەزار تۆن گەنم لە سنووری دهۆك وەرگیراوە و وەرگرتنی گەنم تا ٢٥ ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، بەڵام كێشەی ئەوەمان هەیە سایلۆیەكان هەموویان پڕبوونە لە گەنمی جووتیاران، بۆیە چاوەڕوان دەكەین گەنمی جووتیاران بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق ڕەوانە بكەین تا گەنمی زیاتر وەربگرین.

(نازم محەمەد) بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی گەنم و جۆ لە پارێزگای دهۆك بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سنووری پارێزگای دهۆك بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٤١هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، لە سایلۆی فەیدیێ ٧٦هەزارو٥٨٠ تۆن، سایلۆی شێخان ٨٩ هەزار و ٦٦٠ تۆن، سایلۆی زاخۆ ٣٢هەزار و ٢١٨ تۆن، بنگەی ڕۆڤیا ٤٢هەزارو٩٧٧ تۆن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە."

گوتیشی: "ئێستا بە هەزاران جووتیار لە بەر دەرگای سایلۆییەكان كەوتوونە و چاوەڕوانی ئەوەن نۆرەیان بێت، لەگەڵ ئەوەی ئێمە كێشەی ئەوەمان هەیە سایلۆییەكان هەموویان پڕبوونە لە گەنمی جووتیاران، بۆیە چاوەڕوان دەكەین گەنمی جووتیاران بۆ ناوەراست و خوارووی عێراق ڕەوانە بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانین گەنمی زیاتر وەربگرین، دەتوانین تا ٢٥ی ئەم مانگە گەنمی جووتیارانی دهۆك وەربگرین."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار