"هەموومان تەئكیدمان لەوە كردەوە كە بە زووترین كات ڕیفراندۆم بكرێت"

(مونا قەهوەچی) سەرۆكی فراكسیۆنی پێشكەوتووی توركمان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حزب و، لایەنەكانی توركمان بوو، لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكان لەلایەن هێزی پێشمەرگە و، پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا كرا، ئێمە وەك توركمانەكان جەختمان لەوە كردەوە كە ئێمە خاوەن بڕیاری خۆمان بین، بۆ یەكڕیزی و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستان، بۆیە بە هەموومان تەئكیدمان لەوە كردەوە كە بە زووترین كات ڕیفراندۆم بكرێت و، لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێككەوتن، بۆ ئەو مەبەستەیش لیژنەیەك لە هەموو لایەنەكان پێك بهێنرێت و سەردانی بەغدا بكەن."
گوتیشی: (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ لایەنە توركمانەكاندا بوو و پشتگیری خۆی بۆ ئێمە دووپات كردەوە و، ڕایگەیاند تا كۆتایی لەگەڵ توركمانەكان و، مەسیحییەكاندا دەبێت و ڕایگەیاند دەبێت مافی هەموو هاووڵاتیان پارێزراو بێت، نابێت توركمان و مەسیحی بە كەمە نەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت، نەتەوە بە ژمارە حساب ناكرێت، بۆیە هەموو پشتگیریەكی خۆی بۆ ئێمە دووپات كردەوە".
ڕابین شێروانی




