بارزان..مەراسیمی ئەمساڵ جیاواز دەبێت لە جاران

بارزان-KDP.info- ٣٣ ساڵ تێدەپەرێ بە سەر ئەنفالكردنی بارزانییەكان و بەشێكی زۆر لە كەسوكاری ئەنفالكراوەكان هێشتا چاوەڕوانی گەڕاندنەوەی ڕوفاتی كەسوكاریانن بۆ باوەشی نیشتمان؛ (ڕێبوار ڕەمەزان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی بارزان دەڵێ "ئەمساڵ جیاواز لە جاران یادی ئەنفالكرانی بارزانییەكان دەكەینەوە؛ زیاتر پەیامێك دەبێت بۆ ئەوەی بە دنیای بسەلمێنین بارزانییەكان جینۆساید دەکران و، نیازیان وا بوو بە یەکجاری قڕیان بکەن؛ لەو ڕۆژەدا كە دەكاتە ٣١ـی تەمووز خەڵكێكی زۆر لە سەر گۆڕی ئەنفالەكان ئامادە دەبن و تاجەگوڵینە دادەنێن.
(ڕێبوار ڕەمەزان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی بارزان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمساڵ جیاواز لە جاران یادی ئەنفالكرانی بارزانییەكان دەكەینەوە؛ زیاتر پەیامێك دەبێت بۆ ئەوەی بە دنیای بسەلمێنین بارزانییەكان جینۆساید دەکران و، نیازیان وا بوو بە یەکجاری قڕیان بکەن؛ لەو ڕۆژەدا كە دەكاتە ٣١ـی تەمووز خەڵكێكی زۆر لە سەر گۆڕی ئەنفالەكان ئامادە دەبن و تاجەگوڵینە دادەنێن و زیاتر چیرۆكی كارەساتەكە باس دەكەین و جلوبەرگی ئەنفالكراوەكان نمایش دەكەین و گرنگی بە كەسوكاری ئەنفالكراوەكان دەدەین."
گوتیشی: "ئەو مەراسیمە لەسەر گۆڕی ئەنفالکراوەکەكان دەبێت؛ ئەمساڵ ڕاگەیاندنەكان گرنگییەکی باشی پێ دەدەن و، كەسوكاری ئەنفالكراوەكان دەدوێنن؛ بەشکەم کارێکی وەها بکەن هەموو دنیا بزانێت چۆن دەیانەویست گەلی کورد قڕ بکەن."
رابین شێروانی




