٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

'پەیەدە هیچ قازانجی بۆ كورد نییە'

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا دەڵێت، پەیەدە لە سووریا بە فیتی لایەنی دەرەكی شەڕ دەكات، بە بێ ئەوەی هیچ ئامانجێكی نەتەوەییان هەبێت و قازانجیان بۆ كورد نییە.

 

 (د. كاوە ئازیزی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دۆخی رۆژئاوای كوردستان زۆر خراپە و پەیەدە شەڕ دەكات نەك بۆ كوردایەتی، بەڵكو بە فیتی لایەنی دەرەكی بە بێ ئەوەی هیچ ئامانجێكی نەتەوەییان هەبێت و، تاوەكو ئێستا لە ئەنجامی ئەو شەڕانەیان هیچ قازانجێكیان بۆ گەلی كورد نەبووە".

 

(ئازیزی) گوتیشی: "جگە لەوەی هیچ قازانجی بۆ كورد نییە، پەیەدە بەردەوامە لە گرتنی ئەندام و لایەنگرانی ئێمە و چالاكییەكانی ئێمە قەدەغە دەكات".

 

دەشڵێت: "دۆخی ئابووری زۆر خراپە و خەڵك هیچ توانای نەماوە و كەوتووەتە ژێر گەمارۆوە و بەزۆر ژیان بەڕێ دەكات، چونكە دۆخیان زۆر زۆر تێك چووە و خراپە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار