"لە سنووری هەڵەبجەدا پەکەکە منداڵی خەڵک دەڕفێنێت"

هەڵەبجە-KDP.info- بەرپرسی لقی 12ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە دەڵێ، پەکەکە لە سنووری ئهواندا منداڵ و خەڵک دهڕفێنێت و دواتریش بۆ ئازادکردنیان داوای پارە دەکەن.
بەرپرسی لقی 12ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبجە (فازل بەشارەتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "پەکەکە لە سنووری ھەڵەبجە و پێنجوێن و ناوچەکە ئۆفیسیان ھەیە و بە بەردەوامی گەنج و لاو لەخشتەدەبهن و دەیانبەن بۆ قەندیل و، لەم رەفتارانەیشیان بەردەوامن.''
(فازل بەشارەتی) گوتیشی، پێویستە لایەنە پێوەندیدارەکانی ئێرە رێگریان لێ بکەن و رێگە نەدەن چیتر منداڵی خەڵک لەخشتە بەرن و بیان بەن بۆ قەندیل.
(بەشارەتی) دهشلێت، ''ئەم دیاردە قێزەوەنەی پەکەکە بووهتە جێی نیگەرانیی خەڵکی ناوچەکە''، ئهو دهگێڕێتهوه كه، لەم رۆژانەدا کەسێک چووهته لای کە پەکەکە کوڕەکەیانی رفاندبوو، ''پێگوتم کە بۆ ئازادکردنی داوای پارەی لێ دەکەن، ئەویش سوێندی دەخوارد دەستکورتە و پارەی نییە، بۆیە ئێستا ئەمە بووهتە بابەتێکی بازرگانی لای پەکەکە.''
گوتیشی، لەم جەژنەدا پەکەکە چوار گەنجیان لە دەربەندیخان هێناوەتە ئەو سنوورە و دواتر بردوویانن بۆ قەندیل.
بڵند ئیبراھیم




