٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو‌ جه‌ژنە 122هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له‌ هه‌رێم كردووه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت كەرتی گەشتیاری لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كردووە و هاتنی گەشتیاران ژمارەی پێوانەی تۆمار كرد كە زیاتر بوو لە 122 هەزار گەشتیار. كە بە ڕێژەی 129% زیادی كردووە و هاتنی گەشتیاران بەردەوامە.

(نادر ڕۆستی)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی قەیرانێكی سەختی ئابووری بووەتەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بە دوای ڕێگاچارەی گونجاو دەگەڕێ بۆ دەربازبوون لەم دۆخە، دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بە پاڵپشتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و حکوومەتی هەرێم و هاوكاری و پشتگیری وەزارەتەكانی حکوومەت و كەرتی تایبەت، لە سایەی سەروەریەكان و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە قارەمانەكان، هەوڵی داوە كەرتی گەشتیاری بكات بە دەروازەیەك بۆ بوژانەوەی ئابووری هەرێم و كەمكردنەوەی كاریگەری قەیرانی ئابووری هەرێم. داڕشتنی پلانی ستراتیژی و پلانی ساڵانە و بەستنی كۆنفرانسی نێوەدەوڵەتی لە مانگی ئازاری 2016 و سازدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ كەرتی تایبەت و پاڵپشتی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پێشكەوتنی كەرتی گەشتیاری و هاوكاری وەزیری ناوخۆ و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی وەزیری شارەوانی گەشتوگوزار و هەماهەنگی پارێزگاكان و دەزگاكانی ئاسایشی هەرێم بوونە هۆكاری سەرەكی بۆ سەرخستنی پلانی دەستەی گەشتوگوزار بۆ هێنانی گەشتیاران لە ڕێگای كۆمپانیاكانی گەشتیاری لە ناوەخۆی عێراق و وڵاتانی بیانی.

له‌باره‌ی هۆكاری زیادبوونی گەشتیار گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت وگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "سێكتەری گەشتیاری لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركردووەو هاتنی گەشتیاران ژمارەی پێوانەی تۆمار كرد كە زیاتر بوو لە 122 هەزار گەشتیار. كە بە ڕێژەی 129% زیادی كردووە و هاتنی گەشتیاران بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە هەزاران گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن."

(نادر ڕوستی) زیاتر گوتیشی: "ئەم زیادبوونە جووڵەیەكی بەرچاوی خستە بازاڕەكانی هەرێم و بووژانەوەیەكیش بوو بۆ ئابووری وڵات.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار