٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەبەك، جگە لە پێشمەرگە، رێگە بە هیچ هێزێك نادەن بچنە ناوچەكانیانەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  نوێنەری كوردانی شەبەك لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەشتی مووسڵ لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە رزگار دەكرێت و، جگە لەوان رێگە بە هیچ هێزێكی دیكە نادەن بێنە ناوچەكانیان.

(مەلا سالم شەبەك)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەبازگەی گەیارە كۆنتڕۆڵ كراوە و لە ئێستادا خەریكە گەیارەش كۆنترۆڵ بكرێت، كە ئەمەیش هەنگاوێكی زۆر گرینگە و، رزگاركردنی مووسڵ نزیك بووەتەوە".

(شەبەك) گوتیشی: "بڕیارە ئەمەریكا بۆ هاوكاریكردنی سوپای عێراق ٥٦٠ سەربازی دیكە رەوانەی سەربازگەی گەیارە بكەن، لە ئێستایشدا هێزەكانی شەبەك لە خازر لە ئەركدان و دەشتی مووسڵیش لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە رزگار دەكرێت، بۆیە رێگە بە هیچ هێزێكی دیكە نادەین بێنە ناوچەكانمان".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار