٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوا لە واشنتن دەكرێ هاوكاریی شنگال بكات.. پێویستى بە 10 ملیار دۆلارە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  قایمقامی شنگال ڕایدەگەیێنێت، لە 20ـی ئەم مانگەدا كۆنفرانسێك لە واشنتن بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق بەڕێوە دەچێت و، لە دواسەردانیشیاندا بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان، داوایان كردووە بۆ شنگالیش بڕەپارەیەك دیاری بكرێت.

 

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە 20ـی ئەم مانگەدا بڕیارە لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە واشنتن كۆنفڕانسێك بۆ ئاوەدانكردنەوی عێراق بە بەشداریی وڵاتانی كۆمەكبەخش بەڕێوە بچێت كە، تێیدا ملیارێك دۆلار بۆ مەبەستی ئاوەدانكردنەوەی عێراق كۆ دەكرێتەوە."

 

(خەلیل) گوتیشی: "لەو سەردانەی كە لە 20ـی مانگی ڕابردوودا  وەكو شاندێكی كوردانی ئێزدی ئەنجاممان دا بۆ ئەمەریكا و تا سەرەتای ئەم مانگە گەڕاینەوە كە ماوەكەی 10 رۆژ بوو، بۆ ئەم كۆنفرانسەی كە بڕیارە ئەنجام بدرێت بە مەبەستی ئاوەدانكردنەوەی عێراق، لە واشنتن داوامان كردووە كە حكوومەتی عێراق بوودجەی شنگال نادات و شنگالیش پێویستی بە ئاوەدانكردنەوە هەیە، بۆیە دەمانەوێت بابەتێك هەبێت لەو هاوكارییە كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق دیاری دەكرێت بۆ شنگالیش بەشەپارەیەك تەرخان بكرێت، لە كۆنفڕانسەكەیشدا نوێنەری حكوومەتی هەرێمیش لە واشنتن بەشدار دەبێت و داوا دەكات وڵاتانی هاوپەیمان هاوكاری پێشكەش بە ناوچە ئازادكراوەكان بكەن"‌.

 

قایمقامی شنگال دەیشڵێت: "بۆ شنگال وەكو قەرەبووكردنەوەی خەڵكی و ئاوەدانكردنەوەی شارەكە، پێویستمان بە 10 ملیار دۆلارە".

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار