٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەزایەكی سەربازی: لە دیرۆكی كورددا بەو شێوە نێودەوڵەتییە هیچ پرۆتۆكۆڵێك واژۆ نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دوێنێ سێشەممە، بە ئامادەبوونی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا بە سەرپەرشتیی (ئێلیزا سلۆتكین) جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریكا و ژمارەیەكی دیكە لە فەرماندە سەربازییەكانی هەردوولا، پرۆتۆكۆڵێكی سەربازی لە نێوان هەولێر و واشنتندا واژۆ كرا، شارەزایەكی بواری سەربازییش دەڵێت، ئەم پرۆتۆكۆڵە مێژووییە و پێشمەرگە ڕاستەوخۆ بەرەو پێشەوە دەڕوات.

عەقید ڕوكن (مەسعوود ساڵح)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەو پرۆتۆكۆڵەی لە نێوان ئەمەریكا و هێزەكانی پێشمەرگەدا ئیمزا كرا، مێژووییە، بە جۆرێك كە لە دیرۆكی كورددا بەو شێوە نێودەوڵەتییە هیچ پرۆتۆكۆڵێك واژۆ نەكراوە، بەمەیش پێشمەرگە دەتوانێت لە پاشەڕۆژدا بەشداریی هەر ئۆپەراسیۆنێكی نێودەوڵەتی بكات لە هەر شوێنێك بە شێوەیەكی فەرمی، لە رووی زانستی سەربازییشەوە ئەم پرۆتۆكۆڵەكە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی پێشمەرگە".

ئەو شاڕەزایەی بواری سەربازی گوتیشی: "ئەمەریكا هێزێكی نێودەوڵەتیی پێشكەوتووە لە ناوچەكە و سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە داعش دەكات، ئەمڕۆیش كە هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر چوارچێوەیەكی سەربازیی نوێ و پرۆفێشناڵ بنیات دەنێت، چەكی نوێیشی پێ دەدات تا بتوانێت زیاتر ئەو دەستكەوتانەی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بپارێزێت."

(ساڵح) لەبارەی رۆڵی (سەرۆك بارزانی)ـیەوە گوتی: "بە هەوڵی (سەرۆك بارزانی) ئەم پرۆتۆكۆڵە ئیمزا كرا، چونكە توانی بڕوا بە ئەمەریكا بهێنێت و قەناعەتیان بۆ دروست بكات كە پێشمەرگە تاكە هێزە لەسەر زەوی لە دژی تیرۆریستان شەڕ دەكات، ئەمەریكایش هیچ كات پرۆتۆكۆڵ لەگەڵ هیچ هێزێكی لۆكاڵی وەكو هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی عێراق واژۆ ناكات ئەگەر هیممەت و گەرەنتیی جەنابی (سەرۆك بارزانی) نەبا وەكو فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە هەرێمی كوردستان، بەمەیش پێشمەرگە ڕاستەوخۆ بەرەو پێشەوە دەڕوات، چونكە ڕاسەوخۆ مەشق بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكرێت."

دەیشڵێت: "ئەمەریكا ئەندامی ناتۆیە و كاریگەریی هەیە لە ناوچەكەدا، بۆیە پرۆتۆكۆڵەكە دەبێتە هۆیەك بۆ ئەوەی وڵاتانی تریش ڕاستەوخۆ چەك بە هێزەكانی پێشمەرگە بدەن و پێشبڕكێیش دەكەوێتە نێوان وڵاتانی زلهێز كە زووتر بتوانن چەك بە پێشمەرگە بدەن و پێشمەرگە پەروەردە بكەن لەسەر بنەمایەكی سەربازیی هاوچەرخ."

ئەو شاڕەزایەی بواری سەربازی گوتیشی: "ئەم پرۆتۆكۆڵە پەیامێكیشە بۆ ئەو وڵاتانەی زیان بە هەرێمی كوردستان دەگەیێنن؛ هەڵبەت ئەمە نیشانی دەدا کە ئەمەریكا پابەندە بەوەی هێزی پێشمەرگە ئامادە بكات تا بتوانێت بەرگری لە سنوورەكانی كوردستان بكات و بەرگرییش لە خاكی كوردستان بكات. هەروەها ئەو وڵاتانە ناچار دەكات دەست لە سیاسەتی بەرگرتن لە ڕیفراندۆم بەردەن و، چی دی لە ڕێی بۆردوومان و نانەوەی پشێوییەوە، گوشارەکانیان بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان درێژە پێنەدەن."

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار