قایمقامی کفری: لە هەوڵی قەلاچۆکردنی سیسرکە گوماناوییەکانی گەرمیانداین

گەرمیان-KDP.info- (جەلال نووری) قایمقامی کفری بە ڕۆژنامەنووسانی ڕگەیاند، پاش بەدواداچوون، دەرکەوت کە بڕێکی زۆر لە سیسرک لە ناوچەکەدا هەیە. هەوڵیشیان داوە ڕێژەیەکی زۆریان قەلاچۆ بکەن.
دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌ڵێن، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو ژماره‌یه‌كی زۆر سیسركه‌ی له ناوچه‌كه‌یاندا بڵاو كردووته‌وه و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
وەک قایمقامی کفری ئەم بەیانییە بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، هاووڵاتییەک پێیڕاگەیاندووە، کە فڕۆکەیەک بەسەر ئاسمانی کفرییەوە بووە، پاش دیارنەمانی بە سەعات و نیوێك، چووەتە سەرچەم و سیسرکێکی زۆر دەرکەوتوون. ئەو هاووڵاتییە پێیوایە ئەم کارە فڕۆکەکە کردوویەتی؛ بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە داخۆ ئەمە کاری فڕۆکەکەیە یان دیاردەیەکی سروشتی بووە و پێشتر لەو شوێنە گەرایان دانابێ و وا لەپڕ دەرکەوتوون.
هەر پێوەست بەم پرسە، (عه‌لی قه‌دووری) گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند "له ناوچه‌یه‌كی نزیك قه‌زای كفری، دره‌نگانی دوێنێ ئێواره، بڵاوبوونه‌وەی ئەو ڕێژە زۆرەی سیسرک دانیشتووانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی دڵگران كردووه. ڕاستییەکەی بە هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو سیسركه ئێمەیش کەوتووینەتە گومانه‌وە، بۆیه له‌لایه‌ن تیمی ته‌ندروستییەوە نموونه‌یان بۆ پشكنین بردووه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامین".
گوتیشی، "شایه‌تحاڵێك ده‌ڵێ به چاوی خۆم فڕۆكه‌كه‌م بینیوه، هەڵبەتە ئێمە ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین سه‌رچاوه‌ی ئه‌و سیسركانه بدۆزینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه."
قائید میرۆ




