٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وادەی وەرگرتنی گەنم 10 رۆژی دیكە درێژ كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، دوای هەوڵێكی زۆر لەگەڵ بەغدا، توانرا ماوەی وەرگرتنی گەنم لە 15ـی ئەم مانگەوە درێژ بكەنەوە بۆ 25ـی مانگ و، داوایشیان كردووە لەو 100 ملیارەی دەدرێت بە جووتیارانی عێراق، بەشی هەرێمی كوردستانیش بدرێت.

(بەشار مشیر ئاغا گۆران)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پاش هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆری نوێنەرانی كورد لە بەغدا و پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمیش شاندێكی نارد بۆ بەغدا، ئەو ماوەیەی كەم كرابووەوە بۆ وەرگرتنی دانەوێڵەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، كاتەكەی درێژ كرایەوە لە 15ـەوە بۆ 25ـی ئەم مانگە."

(گۆران) گوتیشی: "بڕیارەكە جێگای خۆشحاڵیی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بوو، بەمەیش دەرفەتێكی تر بە جووتیارانی كوردستان درا بە زووترین كات ئەو گەنمەی كە ماوە ڕادەستی سایلۆكانی بكەن لە ماوەی ئەو 10 رۆژەدا".

زیاتر ڕوونی كردەوە‌: "داوامان لە بەغدا كردووە لەو 100 ملیار دینارەی كە بڕیارە پاش 10 رۆژی تر خەرج بكرێت بۆ جووتیارانی عێراق بە گشتی، بەشی جووتیارانی هەرێمی كوردستانیشی لێ بدرێت كە مستەحەقاتی جووتیارانە بۆ ساڵی 2014."

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار