ھەولێر و واشنتن پرۆتۆكۆڵێكی سەربازییان واژۆ کرد

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان،كەمێك پێش ئێستا پرۆتۆکۆڵێکی سەربازیلە نێوان (ئەلیسا سلۆتکین) یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریکا و (کەریم شنگالی) وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگە بەوەکالەت واژۆ کرا.
پرۆتۆکۆڵەکە پاش كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و (ئەلیسا سلۆتکین)یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریكا بوو، کە ئەمڕۆ سێشەممە لە پیرمام ساز درا.
بەگوێرەی پرۆتۆكۆڵەکەی نێوان ھەولێر و واشنتن کە یەکەمجارە بەشێوەیەکی فەرمی واژۆ دەکرێت و کاری پێدەکرێت، ئەمەریكا مووچە و ھاوكاریی سەربازیی زیاتر بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین دەكات، تا كۆتاییی شەڕی داعش بەردەوام دەبێت.




