٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراكسیۆنی زەرد كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، فراكسیۆنی زەرد لەبارەی ئەو بارودۆخەی هەیە و چۆنیەتیی كاركردن و دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ دەبێتەوە.

(سیروان سیرینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "سبەی سێشەممە وەكو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارە بەر لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەین كه‌ تایبەتە بە بارودۆخی ئێستای عێراق و هەڵوێستی ئێمە و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەرانبەر ئەو پێشهات و رووداوانەی دوایی كە پێویستە چی بكرێت و هەڵوێستی ئێمە وەكو كورد و هەروەها پارتی چی دەبێت لە بەغدا."

(سیرینی) گوتیشی: "وەكو پارتی هەمیشە بەرانبەر پێشهات و ململانێی ناوخۆی نێوماڵی عەرەبی، دوورەپەرێز بووین و هەوڵمان داوە بەشێك نەبین لەو كێشانە، بەڵكو رۆڵی خێرمان بینیوە، چونكە نوێنەری میللەتی كوردین و ئەوەی پێوەست بێت بە هەرێمی كوردستان پێداگیری لەسەر دەكەین تا ڕادەی قوربانیدانیش."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار