٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنەكەسە، یەکەم هەنگاوی بۆ نووسینەوەی دەستوور نا

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ئاشكرای كرد، ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ئامادەكاری دەكات بۆ دانانی دەستوورێك بۆ رۆژئاوای كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەیش لە سویسرا وۆركشۆپێك بە بەشداریی شارەزایانی بیانی ئەنجام دراوە.

 

(د. كاوە ئازیزی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە پایتەختی سویسرا ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كە سكرتێرەكەیشی و سكرتێری پارتیی دیموكراتی كوردستانی سووریا بەشدار بوون، وۆركشۆپێكی ئەنجام دا و شارەزایانی بیانییش بەشدار بوونە و گفتوگۆ كراوە لەبارەی دانانی دەستوورێك بۆ رۆژئاوای كوردستان".

 

(ئازیزی) گوتیشی: "جارێ ئامادەكاریی بۆ دەكرێت و دەست بە نووسینی پڕۆژەی دەستوور نەكراوە، هەر بۆیە ئەو وۆركشۆپە وەكو سەرەتایەك ئەنجام دراوە".

 

ڕوونیشی كردەوە: "مەبەست لەو دەستوورە، بۆ ئەوەیە لە سووریای نوێ چۆن مافەكانی كورد بە دەست بێت، لەبەر ئەوەی ناكرێت هەر بەم شێوەیە بێدەنگ بین و پێویستە هەوڵی بۆ بدەین".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار