٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێڤانەیی: بڕیارە سبەی بگەڕێینەوە بۆ بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت، كە گەڕانەوە بەغدا، واژۆ بۆ دوو مەبەست كۆ دەكەنەوە، یەكێكیان بۆ ئەوەی بەغدا پشكی هەرێم لە قەرزی نێودەوڵەتی بدات و ئەوی دیكەیش پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم خەرج بكات.

(حاكم سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە سبەی بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و هەر كاتێك گەڕانەوە دەست بە كۆكردنەوەی واژۆ دەكەن بۆ دوو مەبەست، یەكێكیان دانی پشكی هەرێمە لە قەرزی نێودەوڵەتی و، ئەوەی دیكەیش خەرجكردنی پارەیی جووتیارانی هەرێمە، بۆیە هیوادارین فراكسیۆنە كوردییەكانیش لەگەڵ ئێمە هاوكار بن، بۆ ئەوەی بتوانین سەركەوتوو بین".

(سلێڤانەیی) گوتیشی: "چاوەڕوان دەكرێت سوننەكان هاوكاری ئێمە بن، بەڵام شیعەكان زەحمەتە، بۆیە گەر بتوانین بیگەیەنینە ١٠٠ واژۆ، ئەوكات دەخرێتە بەرنامەی كار و دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەكرێت، حكوومەتیش ناچار دەبێت جێبەجێی بكات و گوشارێكی باش دەبێت".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار