کۆتایی حەفتە، ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكان ڕادەگەیێندرێت

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لەم حەفتەیەدا وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی ڕابگەیێنێت.
(شۆڕش غەفووری) لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا كە لەوانەیە بكەوێتە كۆتایی حەفتەكە، ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی دێتە ڕاگەیاندن".
(غەفووری) راشیگەیاند: "لەلایەن لیژنەوە ڕەنگە هەندێك وردەكاریی مابێت كە لەم چەند رۆژەدا تەواو دەبێت و ئینجا ئەنجامەكەی ڕادەگەیێندرێت."
بەپێی راگەیێندراوێكی وەزارەتی پەروەردە، لە سەرەتای دەستكردن بە تاقیكردنەوەكان، ئەمساڵ 263 هەزار و 954 قوتابیی پۆلەكانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی و پیشەییەكان، بە چاودێریی زیاتر لە 50 هەزار مامۆستا، لە 4 هەزار هۆڵ تاقیكردنەوەیان ئەنجام دراون.
نەشوان بەرزنجی




