پۆلیس، سەرەداوێکی له‌باره‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كانی باره‌گای پارتی ده‌ستكه‌وتووه

سلێمانی -KDP.info-پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قه‌كردن لە باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌ستی پێكردووه و، هه‌ندێ زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ته‌قه‌ی له باره‌گای پارتی كردووه كه‌وتووته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان.
نه‌قیب (سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د) گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له رووداوی ته‌قه‌كردن له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش له بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕینه و به‌رده‌وامین له دۆسیه‌كه بۆ ئاشكراكردنی تاوانبارانی ته‌قه‌كردن له باره‌گای پارتی.
گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی: "هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه ته‌قه‌ی تێدا كراوه به‌ده‌ست هاتوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تاییداین، پێویستمان به كامێرای چاودێری هه‌یه و پۆلیس و ئاسایشی راپه‌ڕین وا خەریکی کۆکردنەوەی وێنه‌ی كامێراكانن و هه‌ر كاتێك گه‌یشتینه ئه‌نجام، له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ائشکرای دەکەین."
قائید میرۆ




