"به نارنجۆك هێرش كرایه سه‌ر ماڵه‌كوردێكی خوورماتو"

خووماتو-KDP.info- دوێنێ شه‌و جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له‌ماڵێكی كورد كرا‌و به نارنجۆك هێرشكرایه سه‌ر خێزانێكی كورد و به‌رپرسێكی قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێ، كورد به‌یه‌كجاری گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری چۆڵكردووه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ی ناوچه كوردیه‌كان بوونه.
( ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری) به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خووماتوی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: " دوێنێ شه‌و چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو نارنجۆكێكیان خستووته نێو ماڵی هاوڵاتیه‌كی كوردی دانیشتووی شارۆچكه‌ی خوورماتو و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌و خێزانه برینداربووه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هێشتا هه‌ڕه‌شه هه‌رماوه له‌سه‌ر كوردانی خوورماتو.
(له‌نگه‌ری) گوتیشی: "ره‌وشی قه‌زای خوورماتو وه‌ك خۆیه‌تی ئه‌وه‌ی روویداوه ته‌نیا ئه‌وه‌یه، كورد له گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان ماونه‌ته‌وه و عه‌ره‌ب و توركومانیش له گه‌ڕه‌كی خۆیانن، كورد ناتوانێ له شوێنی خۆی بچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌توانن بێنه ناوچه كوردیه‌كان، چونكه كورد هه‌ڕه‌شه ناكات.
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خووماتو ده‌شڵێ، كورد به‌ته‌واوی له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری پاشه كشه‌ی كردووه، چونكه دوای پڕۆسه‌ی عێراق ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له‌و گه‌ڕه‌كه نیشته‌جێبوون، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیات و چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان وایانكرد، یه‌ك ماڵی كورد له‌و گه‌ڕه‌كه نه‌مێنێت و ئاواره‌ی ناوچه كوردیه‌كان بوونه.
قائید میرۆ




