"ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه كۆتایی ئه‌م مانگه پاره‌كه بگاته هه‌رێم.. بۆ مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌یه"

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه هاوكاری ئه‌مریكا بۆ پێدانی مووچه‌ى هێزی پێشمه‌رگه بگاته هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت، هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه.
(جه‌بار یاوه‌ر) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "پێشتر تیمێكی ئه‌مریكی سه‌ر‌دانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی پێدانی مووچه‌ی به‌شێك له هێزی پێشمه‌رگه رێككه‌وتوون و بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 415 ملیۆن دۆلار بداته هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش وه‌كو مووچه‌ى مانگانه به سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
(یاوه‌ر) گوتیشى: "ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه له كۆتایی مانگی حه‌وت پاره‌كه بگاته هه‌رێم و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مانگانه به‌سه‌ر به‌شێك له هێزی پێشمه‌رگه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت، به‌شێكی تری له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم دابین ده‌كرێت، ئه‌مه زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه تا له‌م قه‌یرانه‌دا مووچه‌ی پێشمه‌رگه دوا نه‌كه‌وێت و له كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شڵێ، هاوكاری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان له‌شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش به‌رده‌وامی هه‌یه له‌ڕووی دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پالپشتی ئاسمانی.
قائید میرۆ




