هەولێر، جەژنی بە ئارامی بەڕێ كرد

ههولێر-KDP.info- سەرەڕای ئەوەی نزیكەی 40 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان كردبوو، لە سێ رۆژی جەژنی ڕەمەزاندا هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو ڕووی نەدا.
لەو بارەیەوە، نەقیب (هۆگر عەزیز) وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە سێ رۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا، نزیكەی 40 هەزار گەشتیار لە دەرەوەی هەرێم و باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانی هەولێریان كردبوو.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، ئەوەیشی خستە ڕوو كە لەو سێ رۆژەدا، هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو لە هەولێر و دەوروبەریدا ڕووی نەداوە.
وتیشی، خۆشبەختانە ئەمساڵ هەولێر هەرسێ رۆژی جەژنی بە ئارامی بەڕێ كرد.
ئومێد بابان




