وه‌زاره‌تی بڕیاربه‌ده‌ست نییه؛ سه‌رۆكوه‌زیران پشكی هه‌رێم له قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه نادات

بەغدا-KDP.info- سندووقی قەرزی نێودەوڵەتی، پێدانی زیاتر لە 5ملیار دۆلاری بۆ ماوەی سێ ساڵ بە عێراق پەسەند کرد؛ ئەندامێکی لیژنەی دارایی‌ش دەڵێت، پشکی ھەرێم ملیارێکە، بەڵام حکوومەتی عێراق نایدات، چونکە ھەموو بڕیارەکان لە دەست سەرۆکوەزیراندایە نه‌ك وەزارەتی دارایی.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "بەپێی بڕیارەی سندووقی قەرزی نێودەوڵەتی، زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بۆ ماوەی سێ ساڵ بە قەرز دەدرێتە عێراق، له‌و قه‌رزه‌یش پشکی ھەرێم یەک ملیارە، بەڵام حکوومەتی عێراق نایدات به هه‌رێم، چونكه بڕیار به‌ده‌ست سەرۆکوەزیرانە و ھیچ کەسی دی بۆی نییە بڕیار بدات، خۆ وەزارەتی دارایی زۆر ھەوڵی داوە بۆ ئەوەی پشکی ھەرێم بدرێت، كه‌چی سەرۆکوەزیران رازی نه‌بووه.''
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ''ئێستا ھاوشێوەی رژێمی بەعس، حکوومەتی عێراق بڕیاره‌كانی دکتاتۆرانه‌ن و حیساب بۆ ھیچ کەسێک ناکەن و، ھەموو بڕیارەکان لەدەست سەرۆکوەزیرانە؛ ئەویش ده‌زانین كه لە حیزبی دەعوەیە، ئاخر ئەوانیش دژی ھەرێمی کوردستانن و ھیچ برەپارەیەک بۆ ھەرێمی کوردستان نانێرن.''
بڵند ئیبراھیم




