٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بەغدا پەكەكە وەك كارتی گوشار بەكار دێنێ"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری له‌ پەرلەمانی عێراق دەڵێ، بەغدا هاوكاریی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه‌) دەكات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا وەك كارتی گوشار بەرانبەر هەرێمی كوردستان بەكاری بێنێ.

(شاخەوان عەبدولآ) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، "حكوومەتی بەغدا هاوكاریی سەربازی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دەكات، ئەو هاوكاریەش لەبەرخاتری چاوە جوانەكانی پەكەكە نییە، بەڵكو وەك گوشارێكە بۆسەر گەلی كوردو هەرێمی كوردستان، تا لە دوارۆژدا لە دژی هەرێمدا بەکاریان بێنێ.

(شاخەوان عەبدولآ) گوتیشی، هەركاتێك هەرێمی كوردستان و گەلی كورد ویستی بڕیارێكی گرینگ لەبارەی چارەنووسی خۆیه‌وه‌ بدات وەك بڕیاری سەربەخۆیی و جیابوونەوە، ئەوكاتە یەكێك لە كارتەكانی حكوومەتی عێراق بەكارهێنانی پارتی كرێكارانی كوردستانە بۆ لەمپەر دروستكردن لەبەرانبەر هەر هەوڵێكی كورد لە عێراقدا.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار