تەقە لە ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی- سلێمانی كرا

سلێمانی-KDP.info- كەمێك پێش ئێستا، تەقە لە بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوە و لە ئەنجامدا پاسەوانێكی بارەگاكە بریندار بووە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تەقەكەرەكان بە دوو ئۆتۆمبێل لە سایدی ئەوبەری بارەگاكەوە تەقەیان كردووە و دواتر ڕایانكردووە؛ لە ئەنجامدا پاسەوانێكی بارەگاكە فیشەك بەر ڕانی كەوتووە و بریندار بووە و زیانیش به‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌وتووه.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی(فارس نه‌وڕۆڵی) رایگه‌یاند، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مشه‌وی به‌رله جه‌ژنه، ته‌قه‌كه‌ران قه‌ره‌باڵغیی شاریان به ده‌رفه‌ت بینیوه، زانیویانه ده‌توانن گورزێك بوه‌شێنن؛ ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه لایه‌نی ئه‌منیی شاره‌كه‌یه به‌رپرسیاره له پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان باره‌گای حزبه‌كانیش هه‌روا.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێشتا ئەو تەقەكەرانە دەستگیر نەكراون و پاش ئەوەی تەقەیان لە بارەگاكە كردووە، بەرەو دەرەوەی شاری سلێمانی هەڵاتوون.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لە شاری سلێمانی تەقە لە بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوە و، هێشتا هیچ كەسێك لەسەر تەقەكردن لەو بارەگایە، كە دەكەوێتە سەر ڕێگای سەرەكیی سلێمانی-كەركووك، دەستگیر نەكراوە.




