٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری حەسەكە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری حەسەكە دەكات و بە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان و شاری حەسەكە ڕادەگەیێنێ، دامەزراوە تەندروستییەكان و دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەك ئامادەی پێشوازیكردن لە برینداران و یارمەتیدانی لێقەوماوانی ئەو كردەوە تیرۆریستییەن.

ده‌قی په‌یامی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 5ـی 7ـی 2016 لە ئەنجامی كردەوەیەكی خۆكوژی و ترسنۆكانەی تیرۆریستان لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان 16 هاووڵاتی شەهید و دەیان كەسی دیكەیش بریندار بوون.

وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەم كردەوە نامرۆڤانەی تیرۆریستان دەكەین، سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. بە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان و شاری حەسەكە ڕادەگەیێنین كە دامەزراوە تەندروستییەكان و دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەك ئامادەی پێشوازیكردن لە برینداران و یارمەتیدانی لێقەوماوانی ئەو كردەوە تیرۆریستییەن.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

5ـی 7ـی 2016

هەواڵی پەیوەندیدار