٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حیسابی تایبه‌ت بۆ شنگال ده‌كات.. ئەمەریکا كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدیان به‌ جینۆساید ده‌ناسێنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- قائمقامی قەزای شنگال دەڵێت، سەردانەکەیان بۆ ئەمەریکا سەرکەوتوو بووه‌ و بەڵێنیان داوه‌، کۆمەڵکوژیی ئێزدیان بەجینۆساید دەناسێنن و لە ھاوکارییەکانیشیان بۆ عێراق، ده‌ڤه‌ری شنگال تایبەتمەندیی هه‌بێت.

(مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سەردانی شانده‌كه‌مان بۆ ئەمەریکا و کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەرکەوتوو بوو؛ بەڵێنیان پێداین کە ھاوکاریمان بکەن.''

(خەلیل) گوتیشی: "حکوومەتی ئەمەریکا بەڵێنی دا له‌ ھاوکارییەکانیان بۆ عێراق، شنگال تایبەتمەندیی دەبێت بۆ ئەوەی ئاوەدان بکرێتەوە، ھەمووانیش جەختیان کردەوە کە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی جینۆسایدە و ھیچ ھێزێک نییە باس لەوە بکات جینۆساید نییە.''

پێوه‌ست به‌ زیاتر هاوكاریى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیش (مه‌حما خه‌لیل) گوتى: "وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتیان كه‌ پشتگیری و ھاوکاریی ھێزی پێشمەرگە دەکەن، لەبەر ئەوەی خەڵکی کوردستان و کەمه‌ نەتەوەکان دەپارێزێت لە تیرۆریستانی داعش.''

قائمقامی قەزای شنگال ده‌شڵێت، ''داوامان کرد ئەو کۆنفرانسەی لەبارەی شنگاله‌وه‌ بڕیارە ساز بدرێت لە ھەرێمی کوردستان بێت، ئەوانیش لارییان نەبوو.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار