هێزه‌کانی ئاژانسی پاراستن و ئاسایشی دهۆک، ئەبو فاتیمەی تیرۆریستیان دەستگیر کرد

دهۆک-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ئاژانسی پاراستن و ئاسایشی (دهۆک)دا، تیرۆریستێکی خۆکوژی سه‌ر به گروپی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیرکرا و توانرا پشتێنه بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی پوچه‌ڵ بکرێته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی ته‌قه‌مه‌نیشدا بگرن.
تیرۆریست (عدنان محمد صادق) ناسراو به "ابو فاطمة" خه‌ڵکی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره و تورکمانه، پێشتر دزه‌ی کردبووه سنووری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، دوای خۆ ئاماده‌کردنی بۆ کرده‌یه‌کی خۆکوژی، له کاتژمێر ٧:٣٠ی به‌یانی، توانرا له گوندی "خڕمڕ"ی ناحیه‌ی عه‌یازییه‌ی سه‌ر به قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستگیر بکرێت. به‌پێی دانپێدانانی تیرۆریسته ده‌ستگیرکراوه، له‌لایه‌ن قاتعی ته‌له‌عفه‌ری داعشه‌وه راسپێردراوه بۆ خۆته‌قاندنه‌وه‌ی له کۆتا رۆژی ره‌مه‌زان له‌نێو بازاڕدا.
لە میانەی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا، وێڕای پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پشتێنە بۆمبرێژکراوەکەی ئەم تیرۆریستە، توانرا حەشارگەیەکی دابینکردنی چەک و تەقەمەنیی تیرۆریستان لەم سنوورە دەستی بەسەردا بگیرێت، کە بڕێکی بەرچاو چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆری لە خۆ گرتبو.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
٢٠١٦/٧/٤




