هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره.. كوردانى خورماتوو داوای پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن

خورماتوو-KDP.info- به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى خورماتووى پارتى ده‌ڵێت، خه‌ڵكى خورماتوو له ترس و دڵه‌ڕاوكێدان و داوا ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان بكرێت و پێگه و باره‌گایان بۆ دابنرێت و جێگیر بكرێن.
(ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌رى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ڕه‌وشى خورماتوو چه‌ند رۆژێك به‌رله ئێستا ماڵێكى زۆرى لێ ده‌رچوون به‌ر له‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى خۆى زاڵ بكات به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كاندا له‌وانه‌ش گه‌ڕه‌كى سه‌ربازى كه 400 بۆ 500 ماڵى كوردى لێ‌بوو، كه‌چی ئێستا هه‌ر 100 ماڵێكی لێ ماوه و، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى ڕابردوویشدا به موبایل و نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌وه له‌و خه‌ڵكه، مه‌ترسی هه‌یه ئه‌وانیشی لێ نه‌مێنێ".
(شێخ له‌نگه‌رى) گوتیشى: "ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى له‌ژێر ده‌ستى حه‌شدى شه‌عبیدان، ئه‌وانیش چه‌ند گرووپێكن كه‌سیان ئاگایان له‌وه‌ى دیكه نییه، هه‌ر چه‌نده یه‌ك، دوو رۆژه هیچ نییه، به‌ڵام پێشتر تیرۆر و ڕفاندن هه‌بوو كه زیاتر رووبه‌رووى سوننه‌كان ده‌بێته‌وه و كوردیش له‌و قوربانیدانه‌ی پێ بڕاوه و خه‌ڵكه‌كه تا ئێستایش له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین.''
به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى خورماتوو ده‌شڵێت، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن خه‌ڵكى سڤیل و دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه داوا كراوه، پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ى گه‌ڕه‌كان بكرێن و پێگه و باره‌گایان بۆ دابنرێت و جێگیر بكرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار وه‌كو پێویست به‌ده‌م ئه‌م داواكارییه‌ى خه‌ڵكه‌وه نه‌هاتووه.
نه‌شوان به‌رزنجى




