مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی حەمەی مام عەلی دەكات

برای بەڕێز هەڤاڵ حەمەی مام عەلی..
بەداخەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی کاکە عەلی کوڕی بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادەتێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاکە عەلی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




