كه‌ركووكى: پێشمه‌رگه هێرشه‌كه‌ى داعشى ئاگرباران كرد

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رپرسى میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك رایگه‌یاند، تیرۆریستانی داعش به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ، هێرشیان بۆسه‌ر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە بەرزاییەکانی پشتی سەخەرە ده‌ستپێكرد، به‌ڵام شكان و پاشه‌كشه‌شیان پێ كرا.
(د. كه‌مال كه‌ركووكى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "سه‌عات (1،30) بەره بەیانی ئه‌مرۆ تیرۆریستانی داعش هێرشیان بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە سەربەرزەکانی سریەی (4)–ی فەوجی (4)–ی لیوای (11) یازدەی قارەمان لە بەرزاییەکانی پشتی سەخەرە لە سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك ده‌ستپێكرد و پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای (11)ش مەردانە لێیان هاتنە دەست و ئاگر بارانیان کردن.
(كه‌ركووكى) گوتیشى: "تیرۆریستانى داعش بەتەواوی توشی تێكشکان هاتن و له‌و شكانه‌شیاندا کوژراو و برینداریان هەیه و ئێستا له‌به‌رده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دان و، هەڵاتوەکانیشیان لەپاش خۆیان چەك و شریتی بیکیسی و ژمارەیەك شاجوری کڵاشینکۆفیان لێ بەجێ ماوه.
به‌رپرسى میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك ده‌شڵێت، سوپاس بۆ یەزدان پێشمەرگە سەربەرزەکان سەلامەتن و تەنیا یەك پێشمەرگەی سەربەرز بە سوکی بریندار بوو و برینەکەشی سەلامەتە و تا ئێستاش لە سەنگەردایه لەگەڵ برا پێشمه‌رگه‌كانى و ئامادە نەبوو شوێنەکەی بەجێ بهێڵێت.




