"گوندەکانی كاكەییەكان خزمەتگوزارییان بۆ دەچێت"

خازر-KDP.info- كوردانی كاكەیی گەشبینن چاویان بە سەرۆك بارزانی کەوتووە؛ نوێنەرێكی كوردانی كاكەیی ئاماژەی بەوە كرد، سەرۆك بارزانی بەڵێنی ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكەی پێ داوین.
حەبیب كاكەیی، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خازری پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "دیداری نوێنەرانی كوردانی ئێزدی ئەمڕۆ لەگەل (سەرۆك بارزانی) تەنیا بۆ ئەوە بوو شوکرانەبژێرییەکەی میللەتی كاكەیی بگەیێنین بە سەرۆك (مەسعوود بارزانی) دەربارەی ڕۆڵی بەڕێزیان لە گرتنەوەی گوندەکانی كاكەییەكان لە ناوچەی خازر؛ خەڵكی كاكەیی زۆر دڵخۆش بوون چاویان بە دیداری سەرۆك و نوێنەرانی كاكەیی ڕوون بوویەوە."
كاكەیی ڕاشیگەیاند: "لە دیدارەكەدا (سەرۆك بارزانی) بەڵێنی بە كوردانی كاكەیی دا، پاش پاكکردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەی سەربازی و هێوربوونەوەی ناوچەكە لە دۆخی سەربازی ئەوە دەستی ئاوەدانی دەگاتە گوندەکانی كاكەییەكانی سنوورەكە و، ئێمەش سووربونی خۆمان نیشان دا دەڤەری كاكەییەكان بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان.
قائید میرۆ




