پۆلیسی دهۆك کۆمەڵێ قوماربازی دەستگیر كرد
_(1)__2016_07_03_h15m39s0__HK.jpg)
دهۆک-KDP.info- دوێشەو پۆلیسی دهۆک چووە سەر گازینۆیەك و، بە فەرمانی دادوەر کۆمەڵێ هەرزەکاری قوماربازی گرت.
ڕائید هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: "دوێشەو هێزەكانی پۆلیسی فریاوكەتن و هێزی ئامادە و پۆلیسی پارێزگای دهۆك بە بڕیاری دادوەر، چوونە سەر گازینۆیەك لە ناوشاری دهۆكدا و، چی قومارکەری لێ بوو، بە خاوەن گازینۆکەیشەوە هەرهەموویانیان دەستگیر کرد."
ڕائید هێمن گوتیشی: "گازینۆەكە دەكەوێتە ناو بازاڕ؛ دادوەری ئیشكگری دادگای دهۆك فەرمانی گرتنی ئەوانەی دەرکردبوو وا لەوێ خەریکی قومار بوون. دیارە هەشت قومارکەری لێ بووە و، پۆلیس هەر ئەوەندەی لە ئەستۆیە بیانگرێ، ئەو باقییەکەی دادگا خۆی بڕیار دەدا چۆنیان سزا بدات."
قائید میرۆ




