"یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن ده‌روازه‌ی سنوورى حاجی ئومه‌ران داده‌خرێت.. ئالۆزیه‌كان كاریگه‌رى نه‌بووه"

حاجی ئومه‌ران-KDP.info- له رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا ده‌روازه‌ی سنوورى حاجی ئومه‌ران له‌رووی بازرگانیه‌وه داده‌خرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئومه‌رانیش ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئێران له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نه‌یكرده جه‌ژن ئه‌وه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ.
(مه‌غدید عه‌ریف ئه‌حمه‌د) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی رایگه‌یاند: "به بۆنه‌وه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه بۆماوه‌ى یه‌ك رۆژ ده‌روازه‌ی سنوورى حاجی ئومه‌ران له‌رووی بازرگانیه‌وه داده‌خرێت و له‌به‌رامبه‌ردا هاتووچۆی گه‌شتیاران ئاسایه له‌و سنووره، به‌ڵام ئه‌گه‌ركۆماری ئیسلامی ئێران هه‌مان رۆژ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌كرایه جه‌ژن ئه‌وه بۆماوه‌ی دوو رۆژ ده‌روازه‌كه داده‌خرێت.
له‌باره‌ی كاریگه‌رى ئالۆزیه‌كانی سه‌رسنووریش له سه‌ر ده‌روازه‌ی سنوورى حاجی ئومه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه گۆتی: "شه‌ڕۆ ئالۆزیه‌كانی به‌م دوایه له‌ناوچه‌كه په‌یدابوون هیچ كاریگه‌ریه‌كی نه‌بووه له‌سه‌ر بزافتی هاتووچۆ له حاجی ئومه‌ران و هه‌موو رۆژێك كاروباری گه‌شتیاری و بازرگانی وه‌ك خۆی به‌ڕێوه ده‌چێت.
قائید میرۆ




