خه‌سرۆ گۆران: پارتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ دژی سه‌ردانه‌كه‌ى یه‌كێتی و گۆڕانن

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، له‌به‌غدا هه‌رپێنج حزبی كوردی پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك فڕاكسیۆن ناسراوبووین و پێكه‌وه كارمانكردووه، به‌ڵام به چوونی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ به‌غدا ئه‌و هاوپه‌یمانیه شكێندرا.
(خه‌سرۆ گۆران) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "ئه‌مه دوو ساڵ و نیوه هه‌رپێنج فڕاكسیۆنی كوردی له به‌غدا وه‌ك یه‌ك فڕاكسیۆنی كوردستانی كاریان كردووه، سه‌ره‌رای ناكۆكی نێوخۆییش، له به‌غدا هاوپه‌یمانبووین، به‌ڵام به چوونی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ به‌غدا ئه‌م هاوپه‌یمانیه شكێندرا و هه‌ریه‌كه له فڕاكسیۆنه‌كانی پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش دژی ئه‌وسه‌ردانه‌ن.
پێوه‌ست به بوونه‌یه‌كى فراكسیۆنى یه‌كێتی و گۆڕان، (خه‌سره‌و گۆران) گوتى: "گۆڕان و یه‌كێتی پێشتریش هه‌ر یه‌كبوون، ئێستاش ئه‌وان نابنه گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنی كوردستان، چونكه گۆڕان هه‌شت كۆرسی و یه‌كێتی بیست كۆرسی هه‌یه، ئه‌و كۆرسیه‌ی یه‌كێتی كه زیاده واته بیست و یه‌كه، ئه‌وه كۆرسی پارتیه له پارێزگای دیاله به‌شێوه‌ی كۆتا بردوویانه.
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ده‌شڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 28 كۆرسی هه‌یه و یه‌كێتی و گۆڕانیش به‌هه‌ردووكیان 28 كۆرسیان هه‌یه.
قائید میرۆ




