ئه‌مڕۆ ئێواره خۆپیشاندان دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كرێت

هەولێر-KDP.info- تۆڕی رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی له شاری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ ئێواره خۆپیشاندانێك دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خه‌ن.
(رێباز یوسف) رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تۆڕی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانێك له‌به‌رامبه‌ر قاوه‌خانه‌ی مه‌چكۆی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌به‌ین، دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان.
(یوسف) گوتیشى: "له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه ده‌چێت، یاداشتێكی ناڕازایی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه.
قائید میرۆ




