ده‌زگای بارزانی، هاوكاری چوار مانگی 1209 منداڵی بێباوك دابه‌ش ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان بۆ منداڵانی بێباوك له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، موچه‌ی چوار مانگی 1209 منداڵی بێباوك له‌شاری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كات و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنیش له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان ده‌ستی پێكردووه و پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان 4690 منداڵی بێباوك هاوكاری ده‌كرێن.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دارو كه‌سایه‌تیه‌كانی كوردستان و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، بۆ منداڵانی بێباوك له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بڕی (938.000 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر ( 4690) منداڵی بێباوك (ئازیز) دابه‌ش ده‌كات كه هه‌ر منداڵێك موچه‌ی چوار مانگ كه ده‌كاته بڕی 200 $ی ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرێت. له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دابه‌شكردندا له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان له شاری هه‌ولێر ده‌ست به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌كرێت و تیایدا (1209) منداڵی بێباوك (ئازیز) ده‌گرێته‌وه‌و بڕی (241.800 $) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه (مو‌سا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گوتى: زۆر سوپاسی كه‌سایه‌تی و خاوه‌ندارو ده‌وڵه‌مه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه شانبه‌شانی پرۆژه‌كانی تری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانیش به‌رده‌وامن له پاڵپشتیكردنمان.




