چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م جه‌ژنه‌دا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شتیاران روو له هه‌رێم بكه‌ن

هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، كار بۆ هێنانی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌م جه‌ژنه‌دا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شتیاران روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
(نادر ڕۆستی) گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانى راگه‌یاند: "وه‌ك ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پلانی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ زیادكردنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له ڕێگه‌ی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان كه گه‌شتیار بهێنن بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی وڵاتی ئێران، خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار بهێنن بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كان به‌ڕێوه‌چوون، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له بازگه‌كان كار ئاسانی بۆ گه‌شتیاران بكه‌ین و ڕێوشوێن و میكانزمی پێویست بگرینه‌به‌ر كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا ڕێگه به كۆمپانیه‌كان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار بهێنه هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بازگه‌كان كارمه‌ندانی ئێمه ئاماده ده‌بن و هاوكاری ئه‌و بازگانه ده‌كه‌ن و پێشوازی له گروپی گه‌شتیاری و گه‌شتیاران ده‌كه‌ن.
(رۆستى) گوتیشی: "سه‌رۆكی ده‌سته سه‌ردانی شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كانی كردووه به‌تایبه‌تی شوێنه گه‌شتیاره‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران، به‌رده‌وامیش ده‌بین تا بتوانین به جوانترین شێوه پێشوازی له گه‌شتیاران بكه‌ین، چونكه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م جه‌ژنه‌دا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌شتیاران روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
رابین شێروانی




