٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەجات حەسەن: ئیرادەیەک بۆ کۆبوونەوەی هێزەکان پێویستە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ده‌ڵێت، پەیامەکەی (سەرۆک بارزانی) لەم دۆخەکەدا زۆر گرینگە و، دەبێت ئیرادەیەکی بەهێز هەبێت بۆ ئەوەی سەرجەم لایەنەکان لە چوارچێوەی ئەو پەیامە کۆ ببنەوە.
 
(نەجات حەسەن) ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەرپرسیارەتییەکی گەورە بە شانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانەوە هەیە و، پێویستە جێبەجێی بکەن. دەبێت سەرجەم لایەنەکان لەو بەرپرسیارەتییە تێبگەن؛ با گرفتێکی ناوخۆییش هەبێت، خۆ ناکرێت ئینکاری هەموو شت بکەن؛ ناکرێت تۆ هەڵەیەکی سیاسیت کردبێت ئێستا بتەوێت لەسەر تەسفیەحیسابی پرسی نەتەوەیی بشکێنیتەوە، بە تایبەتی ڕووی دەممان ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین کە ناکرێت بە چاوی ٢٣ی مانگی پارەوە سەیری پرسەکان بکەن؛ خۆ ئەگەر ئەوان بەشداریی کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەش نەکەن، دەبێت بەیاننامەیەک دەربکەن و بڵێن ئێمە پشگیریی ئەو هەنگاوە دەکەین، بەڵام لەبەر ئەم هۆکارانە وای کردووە کە وەک ئینکاری سیاسی بەشداریی کۆبوونەوەکە نەکەن؛ ئەگەر ئەمە بکەن باشترە لەوەی خۆیان خستووەتە ئەم هەڵوێستەوە".
 
(نەجات حەسەن) گوتیشی: "بە بۆچوونی من بەشێکی زۆری هێز و لایەنە سیاسییەکان دێن بۆ ئەو کۆبوونەوەیه‌؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بڕیارێکی بەرپرسانەیان وەرگرتووە لەم بابەتە و، دوای بەیاننامەی مەکتەبی سیاسییان دەردەکەوێت کە پشگیریی پێشنیازەکەی (بارزانی) دەکەن".
 
کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار