بەغدا، ٧٥٠ملیار دینار هەقی جووتیارانی كوردستانی گل داوەتەوە

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "وایان بڕیار داوە گەنمی جووتیاران هەر سەدا٧٠ـی وەربگرن، کەچی سایلۆكانی هەرێم خەریكی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بوون؛ دیارە ئەوە بڕیارێكی سیاسییە و ئامانجیان لێی لاوازكردنی پێگەی ئابووری و سیاسی هەرێمی كوردستانە؛ ئەوەیش پێچەوانەی ئەو نەخشەیە كە دانراوە؛ چونكە ساڵانە لە مانگی ٤ و ٥ ئەو پلانەی دادەنرێت ڕەوانە دەكرێت و نابێت دەستكاری بكرێت."
گوتیشی: "بە دوای ئەم بابەتەدا چوومە و بە دوای ڕێگەچارەدا دەگەڕێین، كە دانیشتنی پەرلەمانتاران دەستی پێ کردەوە یەكەم كاری من ئەوە دەبێت ئیمزا كۆ بكەینەوە بەشکەم زۆر بۆ حكوومەتی عێراق بهێنین لەو بڕیارەی پاشگەز ببێتەوە، چونكە ئەو بڕیارەی دراوە پێچەوانەی ئەو پلانەیە كە ڕەوانە كراوە."
نەجیبە ئەوەشی گوت: "هێشتا پارەی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ (٧٥٠ملیار دینار)ی جووتیارانی كوردستان لە لای بەغدا ماوە، گەنمی پارێزگاكانی دیكەی عێراقیش بە ڕێژەی ١٠٠% وەرگیراوە."
رابین شێروانی




