خازر.. 1288 بۆمب پووچەڵ کراونەتەوە

خازر-KDP.info- فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك ڕایده‌گه‌یێنێت، تیمه‌كانیان لەو مانگه‌دا یەک تەغار مین و بۆمب و ئۆتۆمبێل و پشتێنه‌بۆمبی تیرۆریستانیان له‌ناو بردووه.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌و مانگە هێزى پێشمه‌رگه 1288 بۆمبى چێنراو لەگەڵ شه‌ش ئۆتۆمبێلى مینڕێژكراو و 11 پشتێنەبۆمبیان له میحوه‌رى خازردا پووچەڵ کردووەتەوە؛ ئەو 6 تونێلەی دەستکردی تیرۆریستانى داعشیشیان لەوێ پاکەوە کرد؛ جگە لەوە، 60 کیلۆمەتر ڕێگایشیان خاوێنەوە کرد."
نەشوان بەرزنجی




