پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له ته‌لسقۆف تیرۆریستانیان ته‌فروتونا كرد

ته‌لسقوف-KDP.info- فەرماندەی فه‌رمانده‌یى سپیلك و به‌رپرسى میحوه‌رى ته‌لسقوف رایدەگەیێنێت، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، پێنج تیرۆریست و دوو ئۆتۆمبێلى داعشانیان له‌ناو برد.
لیوا(تارق سلێمان هه‌رنى)، ڕاگەیاند: "سه‌عات شه‌شی ئه‌م به‌یانیی شه‌ممه‌یه، تیرۆریستانى داعش له شێوه‌ى مه‌فره‌زیه‌ك كه له پێنج تیرۆریست پێك هاتبوون، ویستیان خۆیان له سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه نزیك بكه‌نه‌وه له میحوه‌رى ته‌لسقوف، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ى نزیك ببنه‌وه به دۆشكه و هاون بۆروومانمان كردن. هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانیش گه‌یشتن و ئه‌وانیش له ئاسمانه‌وه بۆردوومانیان ده‌كردن، له ئاكامدا ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ى تیرۆریستانى داعش به ته‌واوى له‌ناوبران.''
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، مه‌فره‌زه‌كه كه له پێنج تیرۆریست پێكهاتبوو، كوژران و دوو ئۆتۆمبێلىشیان تێك شكێندران.
(هه‌رنى) ده‌شڵێت: "پاش شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ى ته‌لسقوف، تیرۆریستانى داعش وه‌كو جاران نه‌ماون و لاوازن، به‌ڵام دوژمن ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌سیش بێت ده‌بێت حیسابى بۆ بكه‌ین و هه‌میشه هۆشیار بین له به‌رانبه‌ریدا.''
ته‌لسقوف دەکەوێتە سنوورى قەزاى تلکێف لە دەشتى نه‌ینه‌وا.
نەشوان بەرزنجی




