٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنیی جەژنی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەی ڕاگەیاند و هاووڵاتیانیش دڵنیا دەكاتەوە، سەروماڵیان پارێزراو دەبێت.

لیوا (عەبدولخالق تەڵعەت) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هێزەكانیان بە هەماهەنگیی سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی هەولێر، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان بۆ رۆژانی جەژن داڕشتووە و بەوپەڕی وریاییەوە پارێزگاری لە ماڵوحاڵی هاوڵاتیان دەكەن.

لە لایەكی دیكەوە، نەقیب (هۆگر عەزیز)، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر گوتی، پلانەكە لە ناوشار و دەرەوە پەیڕەو دەكرێت و تێكڕای هێزە ئەمنییەكان (پۆلیسی هەولێر، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان، پۆلیسی دەرەوەی شار) سەر و ماڵ و گیانی هاووڵاتیان دەپارێزن.

بە وتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، بەندیخانەی ناوەندیی هەولێر ڕۆژی دووەمی بۆ ئافرەتانە و رۆژی سێیەمی جەژنیش بۆ پیاوان كراوەیە لە سةعات 8ەوە تا 12ی نیوەڕۆ.

 

ئومێد بابان

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار