خۆکوژێك له خورماتوو خۆی تەقاندەوە

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوبەری ئاسایشی شارۆچكهی خورماتوو دهڵێ، خۆکوژێك لە گەڕەکی سەربازیدا خۆی تەقاندەوە و، بەھۆیەوە دوو کەس کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بووه.
(فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە گەڕەکی سەربازیی خورماتوو، کەسێکی خۆکوژ ویستوویەتی بچێت بەرەو ئیمام ئەحمەد، دیارە پێشتر زانیاری ھەبووە ههربۆیه بۆسەی بۆ دانراوە بۆ ئەوەی رێگری لێ بکرێت، كهچی ڕایكردووه و پێش ئەوەی بگیرێت خۆی تەقاندووهتەوە.''
وهك بەڕێوبەری ئاسایشی شارۆچكهی خورماتوو زانیاریی دا، بەھۆی ئهو تهقینهوه خۆكوژییهوه، دوو کەس کوژراون و یەکێکیش بریندار بووە، گوتیشی كه ئهمه زانیاریی سهرهتاییه.
بڵند ئیبراھیم




