به راپۆرتێک، ئێران لە زیان و داواکاریی خهڵكی ناوچە تۆپبارانکراوەکانی ھەرێم ئاگادار دەکرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- لیژنەی ناوخۆی و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان، پاش سەردانی مهیدانیی بۆ ناوچەی سیدەکان، چۆمان، حاجی ئۆمەران و بەربزین، وڵاتی ئێران زیانهكانی تۆپبارانكردنهكهی ئاگادار دهکاتەوە.
جێگری لیژنەی ناوخۆی و ئاسایش لەپەرلەمانی کوردستان (نازم ھەرکی)، زانیاریی دا كه، "ئێمە وەکو لیژنەی ناوخۆ سەردانی ناوچەی حاجی ئۆمەران، سیدەکان، چۆمان بەربزینمان کرد و، لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی ئەوخەڵکە بووین کە ناوچەکانیان لەلایەن ئێرانهوه بۆردوومان کراون، ههڵبهت بۆمان دەرکەوت بە دەیان دۆنم رەز و باخ و مێشی ھەنگوین و سوتاون و لەناوبراون، ههروهها بە دەیان خێزانیش ئاوارەبوونە و پێنج کەسیش بریندار بوونە.''
(نازم ھەرکی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، ''راپۆرتێک ئامادە دەکەین لەبارەی زەرەر و زیانەکان و، داواکاریی ئەو خەڵکە له راپۆرتێكدا دەدەینە کۆنسووڵخانەی ئێران، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە تۆپبارانی ھەڕەمەکی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان نەکات. ئاخر خهڵكی ناوچهكان هێشتا ترس و دڵەڕاوکێیان ههیه لهوهی جارێکی دیکە ناوچەکانیان بۆردوومان بکرێتەوە.''
بڵند ئیبراھیم




